بە ڤیدیۆ... چركەساتی ھێرشە تیرۆرستیەكەی لەندەن
داوای كۆبوونەوەی بە پەلەی ئاسایشی نیشتمانی بەریتانیا دەكرێت
K24 - ھەولێر
ھێرشێكی تیرۆرستی لەلایەن سێ ھێرشبەر لە لەندەن ئەنجامدرا، بە گوێرەی دوایین ئامار حەوت كەس گیانیان لە دەستداوە و نزیكەی 50 كەسی دیكەش برینداربوونە، ھاوكات پۆلیسی لەندەن ئاشكرای كردووە كە ھەرسێ ھێرشبەرەكە كوژراون.
دوای ھێرشەكە تێریزا مەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا داوای كۆبوونەوەی بە پەلەی ئاسایشتی نیشتمانی وڵاتەكەی كرد.
ھەروەھا دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان ھاوخەمی خۆی بۆ بەریتانییەكان دەربڕی.
ئەمە دووەم هێرشی تیرۆریستیە لە بەریتانیا لە ماوەی کەمتر لە دوو هەفتەدا روودەدات، دوای هێرشە تیرۆریستیەکەی مانچستەر کە بووە هۆی کوژرانی 22 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 100 کەسی دیكە.