نووسینگهی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان وهڵامی باڵیۆزی پێشووی عێراق له واشنتن دهداتهوه
نووسینگهی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان: باڵیۆزی پێشووی عێراق نە بەشداری کۆبوونەوەکان بووە و نە ئاگاداری ناوەرۆکی ئەو کۆبوونەوانە بووە، ناوبراو بریکاری ئیدارەی ئەمەریکاش نیە کە لە جیاتی ئەوان لێدوان بدات

K24 - ههولێر:
نووسینگهی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، وهڵامی لێدوانێكی لوقمان فهیلی، باڵیۆزی پێشووی عێراق له واشنتن دهداتهوه كه له چهند كهناڵێكی راگهیاندن بڵاوكرابووهو گوتبووی:" ئیدارەی ئەمەریکا دژایەتیی خۆیان بۆ پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان به مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیاندووە".
لهو بارهیهوه نووسینگهی راوێژكاری ئهنجومهنی ئاسایشی ههرێمی كوردستان له راگهیهنراوهكهیدا، وهڵامی ئهو قسانهی باڵیۆزی پێشووی عێراق دهداتهوه و رایگهیاندووه " لە هەموو ئەو دانیشتنانەی کە راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئیدارەی ئەمەریکا هەیبووە، ئەوەی بەدیکراوە پاڵپشتی و هاوسۆزیی لایەنی ئەمەریکی بووە بۆ خواستەکانی گەلەکەمان و هەردوولاش جەختیان لەوە کردۆتەوە کە هەموو پرس و کێشەکان بە لەیەکتر تێگەیشتن و بە شێوازی ئاشتیانە چارەسەر بکرێن".
له بهشێكی دیكهی راگهیهنراوهكهی نووسینگهی راوێژكاری ئهنجومهنی ئاسایشی ههرێمی كوردستاندا هاتووه" باڵیۆزی پێشووی عێراق نە بەشداری کۆبوونەوەکان بووە و نە ئاگاداری ناوەرۆکی ئەو کۆبوونەوانە بووە، ناوبراو بریکاری ئیدارەی ئەمەریکاش نیە کە لە جیاتی ئەوان لێدوان بدات. بێگومان ئیدارەی ئەمەریکا کەناڵی خۆی هەیە کە هەڵویستی فەرمیی ئەو وڵاتە رابگەیەنێت و تا ئێستاش لێدوانی لەو چەشنە لە لایەن ئیدارەی ئەمەریکاوە رانەگەیەندراوە.بابەتی ریفراندۆم وپرسی سەربەخۆییش پەیوەندیی بە خواستی گەلەکەمانەوە هەیە و بڕیاردەری کۆتاییش لەم پرسەدا هەر هاولاتیانی کوردستانن".
دهقی راگهیهنراوهكه
ڕاگەیەندراوێک لە نووسینگەی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە
لوقمان فەیلی سەفیری پێشووی عێراق لە واشنتۆن لە لێدوانێکیدا کە لە چەند کەناڵێکدا بڵاوبووهتەوە باسی لەوە کردووە کە ئیدارەی ئەمەریکا دژایەتیی خۆیان بۆ پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بە بەرێز مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیاندووە.
لیرەدا بۆ ڕای گشتیی ڕوون دەکەینەوە کە لە هەموو ئەو دانیشتنانەی کە راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئیدارەی ئەمەریکای هەیبووە، ئەوەی بەدیکراوە پاڵپشتی و هاوسۆزیی لایەنی ئەمەریکی بووە بۆ خواستەکانی گەلەکەمان و هەردوولاش جەختیان لەوە کردۆتەوە کە هەموو پرس و کێشەکان بە لەیەکتر تێگەیشتن و بە شێوازی ئاشتیانە چارەسەر بکرێن.
سەفیری پێشووی عێراق نە بەشداری کۆبوونەوەکان بووە و نە ئاگاداری ناوەرۆکی ئەو کۆبوونەوانە بووە، ناوبراو بریکاری ئیدارەی ئەمەریکاش نیە کە لە جیاتی ئەوان لێدوان بدات. بێگومان ئیدارەی ئەمەریکا کەناڵی خۆی هەیە کە هەڵویستی فەرمیی ئەو وڵاتە رابگەیەنێت و تا ئێستاش لێدوانی لەو چەشنە لە لایەن ئیدارەی ئەمەریکاوە رانەگەیەندراوە.
بابەتی ریفراندۆم وپرسی سەربەخۆییش پەیوەندیی بە خواستی گەلەکەمانەوە هەیە و بڕیاردەری کۆتاییش لەم پرسەدا هەر هاولاتیانی کوردستانن.
نووسینگەی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
3/6/2017