ھەدەپە: توركیا ناتوانێت رێگە لە چالاكییەكانی پەكەكە بگرێت

"باشترین رێگە لەبەردەم توركیا دانپێدانانی مافەكانی گەلی كوردە"

K24 - ھەولێر

نوێنەری پارتی دیموكراتی گه‌لان "هەدەپە" لە هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێـت، بە دروستکردنی دیوار له‌ سه‌ر سنووره‌كان، توركیا ناتوانێت رێگه‌ لە چالاکیەکانی پارتی كرێكارانی كوردستان "پەکەکە" بگرێت، شارەزایەکی کاروباری تورکیاش دەڵێت "باشترین رێگە لە بەردەم سەرۆک کۆماری تورکیا دانپێدانانه‌ بە مافەکانی گه‌لی كورد له‌ وڵاته‌كه‌یدا".