بە وێنە و ڤیدیۆ... شەڕی سەخت لە رۆژئاوای مووسڵ لە ئاردایە

داعش ھاووڵاتیانی وەك قەڵغانی مرۆیی بەكاردەھێنێ

K24 - مووسڵ

چیمەن عادل پەیامنێری كوردستان24، لە مووسڵ رایگەیاند: "شەڕێكی سەخت لە گەڕەكەكانی شیفا و زەنجیلی لە ئارادایە و شەڕ بەرەو مووسڵی كۆن دەچێت، ھێزەكانی عێراقی بە فڕۆكە و مووشەك بارەگاكانی داعش بۆردوومان و تۆپباران دەكەن".

گوتیشی: "چەكدارانی داعش رێگری لە ھاووڵاتیان دەكەن ماڵەكانیان جێ بھێڵن و بەرەو ناوچەكانی ژێردەسەڵاتی ھێزەكانی عێراق بێن، ئەمەش بۆ ئەوەیە وەك قەلغانی مرۆیی بەكاریان بھێنن، چونكە ھێزەكانی عێراق دەیانەوێت ئەو گەڕەكانەی لە بندەستی داعش ماون بە كەمترین زیان گەیاندن بە ھاووڵاتیان كۆنترۆڵی بكەنەوە".