ڤيديۆ.. ئاڵا تاڵه‌بانى: تاڵهبانييهكان له بنه‌ڕه‌تدا شيعه‌ن و سه‌ر به عه‌شيره‌تى ئه‌سه‌دى شيعيين
يه‌كێك له ميوانه‌كان پێشنيازى ئه‌وه بۆ ئاڵا تاڵه‌بانى ده‌كات، ناوه‌كه‌ى بگۆڕێت بۆ ئاڵا عێراقى
K24 – هه‌ولێر:
ئاڵا تاڵه‌بانى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسيۆنى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، له ميانى چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى ئافاقى سه‌ر به نوورى مالكى رايگه‌ياند، عه‌شيره‌تى تاڵه‌بانى له بنه‌ڕه‌تدا شيعه‌ن و سه‌ر به عه‌شيره‌تى ئه‌سه‌دى شيعهى عێراقن.
له به‌رنامه‌كه‌دا يه‌كێك له ميوانه‌كان پێشنيازى ئه‌وه بۆ ئاڵا تاڵه‌بانى ده‌كات، ناوه‌كه‌ى بگۆڕێت بۆ ئاڵا عێراقى و ئاڵا تاڵه‌بانيش به پێكه‌نينه‌وه ده‌ڵێت: تۆ گومانت له عێراقيبوونى من هه‌يه و ئه‌ويش ده‌ڵێت: به دڵنیایییەوە نیشتمانپەروەریی تۆ لە هی من زیاترە. هیچ كەسێك وەك تۆ نیشتمانپەروەر نییە.