ئاسایشی ھەولێر داواكراوێكی دەستگیركرد كە ساڵێكە خۆی حەشارداوە
"که‌س له‌سه‌روی یاساوه نییه و هیچ تاوانبارێکیش له‌ده‌ستی یاسا ده‌ربازی نابێت"
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر رایگەیاند، داواكراوێكیان دەستگیركردووە كە ساڵێكە خۆی حەشارداوە تاوانی كوشتنی ئەنجامداوە.
لە راگەیەندراوێكدا ئاسایشی ھەولێر ئاشكرای كرد: "شه‌وی رابردوو هێزه‌کانمان توانیان داواکراوێکی هه‌ڵاتوو ده‌ستگیر بکه‌ن، که ماوه‌ی زیاتر له ساڵێک خۆی حه‌شاردابوو. جه‌مال جه‌بار محێ که تۆمه‌تباره به کوشتنی هاوڵاتی (بارزان ره‌شید عوسمان) کاتژمێر 12ی شه‌وی رابردوو، له گوندی پیرڕه‌ش، له هه‌ولێر ده‌ستگیرکرا".
لە بەشێكی راگەیاندراوەكەدا ھاتووە: "بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه یاساییه‌کان. دوپاتی ده‌که‌ینه‌وه، که‌س له‌سه‌روی یاساوه نیه و هیچ تاوانبارێکیش له‌ده‌ستی یاسا ده‌ربازی نابێت، بۆ پاراستنی سه‌ر و ماڵی هاوڵاتیان و چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ریش، هه‌موو رێگه‌یه‌کی یاسایی ده‌گرینه‌به‌ر".
دەقی راگەیەندراوەكەی ئاسایشی ھەولێر
شه‌وی رابردوو هێزه‌کانمان توانیان داواکراوێکی هه‌ڵاتوو ده‌ستگیر بکه‌ن، که ماوه‌ی زیاتر له ساڵێک خۆی حه‌شاردابوو. (جه‌مال جه‌بار محێ) که تۆمه‌تباره به کوشتنی هاوڵاتی (بارزان ره‌شید عوسمان) کاتژمێر 12ی شه‌وی رابردوو، له گوندی پیرڕه‌ش، له هه‌ولێر ده‌ستگیرکرا. تاوانبار دوای ئه‌نجامدانی تاوانه‌که‌ی له رێکه‌وتی 2016/5/2 بۆ ماوه‌یه‌ک هه‌ڵاتبووه ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێر و هه‌رێمی کوردستان، به‌ڵام دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی و خۆ حه‌شاردانی، ده‌ستگیر کرا و راده‌ستی دادگا کرا، بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه یاساییه‌کان. دوپاتی ده‌که‌ینه‌وه، که‌س له‌سه‌روی یاساوه نیه و هیچ تاوانبارێکیش له‌ده‌ستی یاسا ده‌ربازی نابێت، بۆ پاراستنی سه‌ر و ماڵی هاوڵاتیان و چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ریش، هه‌موو رێگه‌یه‌کی یاسایی ده‌گرینه‌به‌ر.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایش/ هه‌ولێر 2017/6/4