فەرید ئەسەسەرد: بە ھەموو شێوەیەک هه‌رێمی سلێمانی و كه‌ركووك رەتیدەکەينەوە
قه‌یرانه‌كان قووڵترده‌كاته‌وه
K24 - سلێمانی:
سه‌باره‌ت به مژاری پێكھێنانی هه‌رێمی سلێمانی و كه‌ركووك، كه له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه وروژێندراوه، فەرید ئەسەسەرد, ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەوان لەگەڵ بە ھەرێمکردنی پارێزگاکانی سلێمانی و کەرکووکدا نین و پێیانوایە ھەوڵێکی لەو شێوەیە کێشەکان قووڵتر دەکاتەوە، بۆیە بە ھەموو شێوەیەک رەتیدەکەنەوە، دەشڵێت، پرۆژەی بە ھەرێمکردن و جیاکردنەوەی پارێزگاکان لەم قۆناخەدا ھەرێمی کوردستان بەرەو مەترسی دەبات.