حكوومەت روونكردنەوە لەسەر گرێبەستی نەوتی لەگەڵ رووس نەفت دەدات
ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت بە خستنەڕووی سەردانی شاندەكەی حكوومەت بۆ رووسیا كۆدەبێتەوە
K24 - ھەولێر
سبەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و روونكردنەوە لەسەر گرێبەستی نەوتی لە نێوان ھەرێمی كوردستان و كۆمپانیای رووس نەفتی رووسی دەدات.
ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵاتی فەیسبووك رایگەیاند: "سبەینێ 6 حوزەیران 2017 کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 29 سازدەدرێت، و کارنامەی کۆبوونەوەکە تایبەت ئەبێت بە خستنەڕووی ڕاپۆرتی سەردانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ووڵاتی رووسیا و بەشدارییان لە کۆڕبەندی ئابووری سان پترسبۆرگ، روونکردنەوەی ئەو رێكکەوتننامانەی لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەدا لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای رووسنەفتی رووسی لە بواری نەوت واژووكراوە".
31 ئایاری 2017 به مهبهستی بهشداریكردن له لوتكهی كۆڕبهندی ئابووری جیهانی شاندی ههرێمی كوردستان به سهرۆكایهتی نێچیرڤان بارزانی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان گهیشتنه شاری سانت پیترسبێرگ، لە پەراوێزی ئەم سەردانەدا رۆژی 2 حوزەیرانی 2017، گرێبەستێكی نەوتی لەنێوان ھەرێمی كوردستان و كۆمپانیای رووس نەفتی رووسی بۆ ماوەی 20 ساڵ واژووكرا.