ئه‌ڵمانيا: به‌دواى جێگره‌وه‌ى ئه‌نجه‌رليكدا ده‌گه‌ڕێين
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی توركیای كرد و له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته كۆبوه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
بۆ هێوركردنه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوانیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی توركیای كرد و له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته كۆبوه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا باس له خاڵه ناكۆكه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرا و مه‌ولود چاوش ئۆغلو رایگه‌یاند، له‌م كاته‌دا په‌رله‌مانتارانی ئه‌ڵمانیا ناتوانن سه‌ردانی بنكه‌ی ئینجه‌رلیك بكه‌ن، كه پێشتر هه‌وڵياندا به‌ڵام توركيا رێگه‌ى پێ نه‌دان.
له به‌رامبه‌ريشدا سیگمار گابرێل وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی له شوێنی جێگره‌وه بۆ ئینجه‌رلیك ده‌گه‌ڕێت و گووتیشی: له ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌شیان له ئینجه‌رلیك كێشه‌ی گه‌وره دروست نابێت.