شاره‌زايان داواى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى نێوان توركيا و په‌يه‌ده ده‌كه‌ن
گۆڕانكاری گه‌وره سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنه‌كه رووده‌ده‌ن
K24 – هه‌ولێر:
شاره‌زایان و چاودێرانی سیاسی، ئۆپه‌راسیۆنی ره‌ققه و كاریگه‌ریيه‌كانی له‌سه‌ر هاوسه‌نگی هێز له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ كوردستان 24 باس ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: گۆڕانكاری گه‌وره سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنه‌كه رووده‌ده‌ن و پێویستیشه توركیا، ناكۆكییه‌كانی له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردن ببات و ناكۆكییه‌كانیان بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی بگۆڕن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ھەسەدە رايگه‌ياند، بەم زووانە ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی ناوەندی رەققە دەستپێدەكەن، لە دوا پێشكەوتنەكانیشدا ھەسەدە بەنداوی بەعس كە یەكێکە لە سێ گەورەترین بەنداوەكانی سووریاى كۆنتڕۆڵكردەوە و ناوه‌كه‌ى گۆڕى بۆ به‌نداوى ئازادى.