ڤیدیۆی په‌ڕینه‌وه‌ی گه‌نجێك به‌سه‌ر حه‌وزێكی ئاودا بینه‌رانی سه‌رسام ده‌كات
به‌شێك باوه‌ر به راستیی ڤیدیۆكه ناكه‌ن و به‌شێكیش گه‌نجه‌كه به خاوه‌ن توانایه‌كی له راده‌به‌ده‌ر ناوده‌به‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ڤیدیۆیه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه و ده‌رده‌كه‌وێت، گه‌نجێك بێ ئه‌وه‌ی په‌نا بۆ هیچ كه‌ره‌سته‌یه‌كی مه‌له‌وانی و ناو ئاو ببات، به‌سه‌ر رووی حه‌وزێكی ئاودا ده‌ڕوات و بێ ئه‌وه‌ی نوقم ببێت به ئاسانی ده‌گاته ئه‌وبه‌ری حه‌وزه‌كه و ئه‌و نهێنییه‌ش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پرسیارێكی زۆری وروژاندووه.
گه‌نجه‌كه به خێراییه‌كی زۆر به‌سه‌ر رووی ئاوی حه‌وزه‌كه تێده‌په‌ڕێت، تا ده‌گاته لێوارهكهی و به سه‌ركه‌وتوویی دێته ده‌ره‌وه.
هه‌ر چه‌نده گه‌نجه‌كه به‌هێزێكی زۆره‌وه به‌سه‌ر ئاوه‌كه‌دا ده‌په‌ڕێته‌وه، به‌ڵام هیچ شوێنێكی بریندار نه‌بووه‌و هیچ ئازارێكیشی پێنه‌گه‌یشتووه، كاتێك ده‌گاته ئه‌و به‌ری حه‌وزه‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ شتێك رووینهدابێ، به‌رده‌وام ده‌بێت له رۆیشتن.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانی، سه‌ره‌تا كه‌سێك به ناوی "مۆرگن ئیڤیك" ڤیدیۆكه‌ی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه.
62 هه‌زار كه‌س ئه‌و ڤیدیۆیان شهیركردووهتهوه و لێكدانه‌وه‌و شرۆڤه‌ی جۆراوجۆریشیان له‌باره‌ی نهێنی ئه‌و كاره‌ی گه‌نجه‌كه‌وه نووسیووه.
ئیڤیك ده‌ڵێت ڤیدیۆكه‌ی له دوایین سه‌ردانیدا بۆ وڵاتی جامایكا تۆماركردووه.
زۆر كه‌سیش باوه‌ڕیان به راستیی ئه‌و ڤیدیۆیه نییه، كه‌سێك دوای ئه‌وه‌یشی 40 جار ته‌ماشای ڤیدیۆكه‌ی كردووه ده‌ڵێت" هێشتا باوه‌ڕم به‌وه نه‌كردووه كه چۆن ئه‌و گه‌نجه به‌سه‌ر ئاوه‌كه‌دا خۆی ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌وبه‌ری حه‌وزه‌كه؟".
به‌ڵام خه‌ڵكانێكی دیكه هه‌ن، ده‌ڵێن ئه‌و گه‌نجه خاوه‌نی توانایه‌كی له راده‌به‌ده‌ر و سه‌رسوڕهێنه‌ره.