بارزانی: بۆ نه‌هێشتنی یه‌كجاره‌كی داعش پێویسته هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی تیرۆر نه‌هێڵدرێن
تەنیا ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی و ئەمنی بۆ لەناوبردنی تیرۆر كافی نییە
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌یدا، له‌گه‌ڵ ئه‌ممار شینا، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هیندستان بۆ كاروباری ئابووری رایگه‌یاند، بۆ نەهێشتنی یەكجارەكیی داعش پێویستە كە ئەو هۆكارانە نەهێڵدرێن كە بووەتە هۆی سەرهەڵدان و گەشەی تیرۆر لە عێراق.
سه‌رۆك بارزانی جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر پێویستی بە هەوڵێكی هەمەلایەنەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە و دەبێ شەڕی ئایدیۆلۆژیای تیرۆریش بكرێت و تەنیا ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی و ئەمنی بۆ لەناوبردنی تیرۆر كافی نییە.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه هه‌ریه‌ك له پڕادیپ سینگ راجپور باڵیۆزی هیندستان لە عێراق و دیپاك مەگلانی كونسوڵی هێندستان لە هەولێر ئاماده‌یی بوون، جێگری وەزیری دەرەوەی هێندستان بۆ كاروباری ئابووری، خواست و ویستی وڵاتەكەی بۆ گەشەپێدانی پەیوەندیی لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا بە سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند.
هەر لەم دیدارەدا بە دوورودرێژی باس لە هەڕەشەكانی هزری تیرۆر و توندڕۆیی لە سەر ئاستی جیهانی و ناوچەیی كرا و بیروڕایش لەبارەی چۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر ئاڵوگۆڕ كرا.
سەرۆك بارزانی ڕۆشنایی خستەسەر خەباتی گەل و گەورە پیاوانی هیندستان بۆ گەییشتن بە ئازادی. ئامادەیی هەرێمی كوردستانیشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لە بوارە جۆراوجۆرەكان لەگەڵ وڵاتی هیندستان راگەیاند.
