داواکاری گشتی سلێمانی ھۆشداری دەداتە ئەو كەسانەی بەبێ مۆڵەت چەك ھەڵدەگرن
بەھاوکاری پۆلیس و ئاسایش ھەڵمەتەکانیان بەردەوام دەبێت
K24 - سلێمانی
داواکاری گشتی سلێمانی ھۆشداری دەدات بەھەموو ئەو کەسانەی چەکی بێ مۆڵەتیان ھەڵگرتووە بەوەی رێکاری یاسایی توندتر دەگرنەبەر، دەشڵێن بەھاوکاری پۆلیس و ئاسایش ھەڵمەتەکانیان بەردەوام دەبێت، پارێزەرێکیش پێشنیاز دەکات بە رادەیەک مۆڵەت پێدان بۆ چەک توند بکرێت کە ھەموو کەسێک دەستی پێ نەگات.