ده‌ستنووسێكی بارزانی له باره‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم
چۆن باسی ئه‌و لایه‌نانه ده‌كات كه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێیان كردووه
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستنووسێكی له باره‌ی دیاریكردنی واده‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بڵاوكرده‌وه و تێیدا كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 7/6/2017، به كۆبوونه‌وه‌یه‌كی مێژوویی وه‌سف ده‌كات.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامه ده‌ستنووسه‌كه‌ی له په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 7/6/2017 مێژوویی و گرنگ بوو و ده‌ستكه‌وتێكی به‌هاداره بۆ گه‌لی كوردستان و قوربانیدانی شه‌هیدان، شانازییه‌كی گه‌وره‌یشه بۆ هه‌مو ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه بوون و بڕیاری مێژووییان دا".
ده‌ستنووسه‌كه‌ی بارزانی:
