یه‌كێتی هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان راگه‌یاند
جه‌خت له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و هه‌ڵبژاردن ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
شاندی یه‌كێتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، كه به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێیان كرد، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، هه‌ڵوێستی خۆیان سه‌باره‌ت به كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان راگه‌یاند.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، وێڕای جه‌ختكردنه‌وه‌ی له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له رێككه‌وتی 25/9 و هه‌ڵبژاردن له 6/11ی، شاندی یه‌كێتی باسی له كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش كردووه.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "سه‌ره‌نجامی گفتوگتۆیه‌كی به‌رپرسانه كۆبوونه‌وه په‌سه‌ندی كرد، كه: په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه‌و ده‌ستبه‌جێ له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ش، هه‌وڵی بۆ بدرێ".
دوێنێ 7ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2017، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌شدار له حكوومه‌ت و په‌رله‌مان كرد و تێیدا رۆژی 25/ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2017 بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم دیاریكرا.
هه‌روه‌ها تێیدا هاتووه: "بڕیاریشه، له‌هه‌فته‌ی ئایینده، وه‌فدی یه‌كێتیی له‌گه‌ڵ پارتیدا له‌سه‌ر نه‌خشه رێگه‌ی یه‌كێتیی دانیشین. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌شدا، رایده‌گه‌یه‌نین، كه: مادام واده‌ی ریفراندۆم دیاریكرا، ئیتر پێویسته په‌رله‌مانیش كارا بكرێته‌وه، هه‌تا رێكاره یاساییه‌كانی ریفراندۆم و هه‌ڵبژاردن و هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردنیش، بخرێته به‌رنامه‌ی په‌رله‌مانه‌وه".