توركيا به‌م شێوه‌يه هه‌ڵوێستى له‌سه‌ر راپرسى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى
له بنه‌ماكانى سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا ئه‌وه‌يه عێراق يهكپارچه بێت.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، له باره‌ى بڕيارى ئه‌نجامدانى راپرسى له هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵوێستى وڵاته‌كه‌ى ده‌ربڕى.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا رايگه‌ياندووه، له بنه‌ماكانى سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا ئه‌وه‌يه عێراق يهكپارچه بێت.
به‌ياننامه‌كه‌ى توركيا، كه هيچ ده‌سته‌واژه‌يه‌كى توند و سه‌ركۆنه‌كردن و ره‌تكردنه‌وه و ههڕهشهكردنێكى تێدا نييه، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، يه‌كپارچه‌يى عێراق مه‌رجێكى بنه‌ڕه‌تييه بۆ ده‌ستبه‌ركردنى ئاشتى و سه‌قامگيرى و گه‌شانه‌وه‌ى ناوچه‌كه.
هه‌روه‌ها توركيا باوه‌ڕى خۆى وا نيشانداوه، كه راپرسى ده‌ربڕى ئيراده‌ى گه‌لى عێراق نابێت و ناچێته به‌رژه‌وه‌ندى عێراقه‌وه و هه‌ڵه‌يه‌كى گه‌وره‌يه.
هه‌روه‌ها به پێويستى زانيوه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا كه شه‌ڕى داعش له ئارادايه، پارێزگارى له يه‌كپارچه‌يى عێراق بكرێت.