به‌غدا: ده‌بێت له رێى ده‌ستووره‌وه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن
حكومه‌ت رايگه‌ياند، ده‌ستوور مه‌رجه‌عى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانه.
K24 – هه‌ولێر:
بڕياره‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌نجامدانى راپرسى له 25ى ئه‌يلوولدا، حكومه‌تى به‌غداى هێنايه ده‌نگ و ئه‌مڕۆ له به‌ياننامه‌يه‌كدا وته‌بێژى حكومه‌ت رايگه‌ياند، ده‌ستوور مه‌رجه‌عى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانه.
له به‌ياننامه‌كه‌دا حكومه‌تى عێراق جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، پێويسته رێگه نه‌درێت هيچ لايه‌نێكى ده‌ره‌كى ده‌ستتێوه‌ردان بكات و هه‌موو كێشه‌كان پێويسته له رێى ده‌ستووره‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن.
ئه‌وه‌شى دووپاتكردووه‌ته‌وه، كه په‌يوه‌ندى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور ده‌بێت.