ئه‌مريكا له باره‌ى راپرسى هه‌رێمى كوردستانه‌وه هه‌ڵوێستى خۆى راگه‌ياند
واشنتن پێزانينى هه‌يه بۆ خواستى ره‌واى هاووڵاتيانى كوردستانى عێراق.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مريكا رايگه‌ياند، واشنتن پێزانينى هه‌يه بۆ خواستى ره‌واى هاووڵاتيانى كوردستانى عێراق. ته‌نيا نيگه‌رانى ئه‌وه‌يه راپرسى هه‌رێمى كوردستان، سه‌رنج له‌سه‌ر شكسهێنانى يه‌كجاره‌كى داعش لابه‌رێت، كه ئه‌وله‌ويه‌تى له هه‌موو پرسه‌كان زياتره.
له كۆبوونه‌وه‌ى لايه‌نه سياسييه‌كاندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعود بارزانى بڕيار درا له 25ى ئهيلوولى ئه‌مساڵ راپرسى ئه‌نجام بدرێت.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، كه دوێنێ ده‌ريكردووه، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، ئه‌مريكا پێزانينى هه‌يه بۆ خواستى ره‌واى هاووڵاتيانى كوردستانى عێراق.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئه‌مريكا پشتيوانى عێراقێكى يه‌كگرتوو، له‌سه‌ر بنه‌ماى سيستمى ئيتحادى ده‌كات كه سه‌قامگيرى و ديموكراتى باڵى به‌سه‌ردا بكێشێت.
له به‌شێكى ديكه‌ى به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه: ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم هاندهدهين له باره‌ى پرسه گرنگه‌كانه‌وه بكه‌ونه گفتوگۆوه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق.