بیرمه‌ندێكی فه‌ره‌نسی: پاڵپشتی درووستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كه‌م
"ده‌مێكه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به كورد داوه"
K24 - هه‌ولێر:
بێرنار هێنری لیڤی، نووسه‌ر و بیرمه‌ندی دیاری فه‌ره‌نسی پاڵپشتی خۆی بۆ درووستبوونی ده‌وڵه‌تێكی كوردی له كوردستانی عێراق ده‌رده‌بڕێت.
ئه‌و بیرمه‌نده فه‌ره‌نسییه، له وه‌ڵامی پرسیارێكی بێژه‌ره‌كه‌ی كه‌ناڵی "الغد"، كه ده‌پرسێت: "تۆ پێشنیازت كردووه كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌ولێر ببه‌سترێت، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌سڵه‌تی ده‌وڵه‌ت به هه‌ولێر بده‌ی؟"، ده‌ڵێت: " له دێرزه‌مانه‌وه سته‌مێكی زۆر گه‌وره له گه‌لی كورد كراوه، پێشتر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڵێنی سه‌ربه‌خۆییان پێداون، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كه‌یان نه‌بردووه‌ته سه‌ر".
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا لیڤی ئاماژه به‌وه ده‌كات، كورد باجێكی گه‌وره‌ی داوه له شه‌ڕكردن له دژی گرووپه ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش به نموونه ده‌هێنێته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، كه ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ به‌مدواییانه ده‌ستیپێ نه‌كردووه، به‌ڵكو له پاییزی 2014ه‌وه به یه‌كه‌م هێرشی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ستیپێكرد.
له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌ناڵه‌دا، ده‌ڵێت: "پێموایه درووستبوونی ده‌وڵه‌تێكی كوردی له كوردستانی عێراق، ده‌بێته فاكته‌رێكی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه، چونكه كورد رێز له دیموكراتی و مافی مرۆڤ و یه‌كسانی نێوان ژن و پیاو ده‌گرێت".
لێڤی له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا ده‌ڵێت: "شتێكی واقیعی نییه چاوه‌ڕێی ده‌وڵه‌تێی گه‌وره‌ی كوردی بكه‌ین كه هه‌موو كورد له خۆ بگرێت، به‌ڵام درووستبوونی ده‌وڵه‌تێكی كوردی له كوردستانی عێراق، شتێكی حه‌تمییه".
هه‌روه‌ها پاڵپشتی خۆی بۆ درووستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی دووپات ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: "من پاڵپشتی درووستبوونی ده‌وڵه‌تێكی كوردی ده‌كه‌م له كوردستان عێراق".