مه‌سروور بارزانی له تویته‌ر: ئه‌مڕۆ رۆژێكی مێژووییه
كورد بڕیار له چاره‌نووسی خۆی ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ رۆژێكی مێژووییه كه تێیدا واده‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی دیاریكرا.
مه‌سروور بارزانی نووسیویه‌تی: "25ی ئه‌یلوول وه‌ك واده‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم دیاریكرا و له‌و رۆژه‌دا كورد داهاتووی خۆی ده‌ستنیشان ده‌كات".
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌رانی باڵای حزب و لایه‌نه سیاسییه به‌شداره‌كان له حكوومه‌ت و په‌رله‌مان، رۆژی 25ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری داهاتوو، بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم دیاریكرا.
Today is a historic day for Kurdistan. The referendum date is set. On September 25, the people of Kurdistan will determine their future.
— Masrour Barzani (@masrour_barzani) June 7, 2017