عه‌دنان موفتی ره‌خنه له بیره‌وه‌رییه‌كانی مام جه‌لال ده‌گرێت
عه‌دنان موفتی : به‌نده و زۆرێك له هه‌ڤاڵان، شاهیدی رووداوه‌كانی ئه‌وێ رۆژێین كه ناكرێت له دیدی خۆمانه‌وه باسی نه‌كه‌ین
K24 - هه‌ولێر:
عه‌دنان موفتی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له ژماره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 11/6/2017 رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ زمانحاڵی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه ره‌خنه‌ی له كتێبی (دیداری ته‌مه‌ن) گرتووه كه بیره‌وه‌رییه‌كانی جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانی له خۆ گرتووه‌و له لایه‌ن سه‌ڵاح ره‌شید ئاماده‌كراوه.
عه‌دنان موفتی له‌سه‌ر ئه‌و رووداوانه‌ی په‌یوه‌ست بوون به حزبی سوسیالیست و سهكردهو شه‌هیده‌كانیان، هاتوووه‌ته ده‌نگ و رایگه‌یاندووه" ده‌بێت دڵگران بین له بڵاوكردنه‌وه‌ی "دیداری ته‌مه‌ن) به تایبه‌تی كه ئاماده‌كاری كتێبه‌كه ده‌ڵێت" له ساڵی 1990 ه‌وه ده‌ستی به تۆماركردنی ئه‌و دیداره!) كردووه. به‌نده و زۆرێك له هه‌ڤاڵان، شاهیدی رووداوه‌كانی ئه‌وێ رۆژێین كه ناكرێت له دیدی خۆمانه‌وه باسی نه‌كه‌ین".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نوسیوویه‌تی" كتێبی (دیداری ته‌مه‌ن) كه له لایه‌ن سه‌ڵاح ره‌شید ئاماده‌كراوه، هه‌ڵسه‌نگاندن و رای جیاوازی زۆری درووستكردووه، وه‌ك ئاماده‌كاریش ده‌ڵێت " به ده‌نگی خودی مام جه‌لال تۆمار كراوه‌و داوایشیكردووه كه بێ ره‌زامه‌ندی خۆی بڵاونه‌كرێته‌وه! چونكه ئه‌و خۆی باشتر ده‌زانێت كه به درێژایی خه‌باتی شه‌ست ساڵه‌ی ئه‌و هه‌وراز و نشێوێكی زۆری بڕیوه، چه‌ندین جاریش هاوڕێیه‌تی و دۆستایه‌تی و ته‌باییی، گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه‌و هه‌ندێ جار بووه‌ته مایه‌ی ناته‌بایی و دوژمنایه‌تی و شه‌ڕ و ....هتد".

عه‌دنان موفتی له درێژه‌ی ره‌خنه‌گرتنی له بیره‌وه‌رییه‌كانی مام جه‌لا ده‌ڵێت " هه‌ر بۆیه ئاسان نییه مێژوویه‌كی وا دوور و درێژی سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره و مێژوویی به‌و شێوه‌یه كورت بكرێته‌وه به چه‌ند پرسیارێك كه چه‌ند هه‌ڵه كراوه‌و به‌رامبه‌ر به یه‌كتری، كه هه‌ندێكیان تا ئێستاش ئاسه‌واری ماوه‌و كۆسپی زۆریشی بۆ ئاشته‌وایی و یه‌كڕیزیی گه‌له‌كه‌مان درووستكردووه".
ره‌خنه‌كانی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له بیره‌وه‌رییه‌كانی مام جه‌لال، زیاتر په‌یوه‌سته به باسكردنی سه‌ركرده و شه‌هیده‌كانی حزبی سۆسیالیستی كوردستان كه ( عه‌دنان موفتی خۆی یەکێک بووە لە ئەندامانی دامەزرێنەری حزبی سۆسیالیستی کوردستان و لە 8/8/1979 بووە بە ئەندامی سەرکرداییەتی حزبی سۆسیالیست و رۆڵی بەرچاوی لە ئاشتبوونەوەی گشتی هه‌بووه) به تایبه‌تی ره‌سوڵ مامه‌ند و مه‌لا ناسیح و شه‌هیدان (عه‌لی هه‌ژار و كاردۆ گه‌ڵاڵی) و ده‌ڵێت" كه تا ئێستاش نازانرێت گۆڕه‌كانیان له كوێیه و هه‌ر دووكیان له مانگی نیسانی ساڵی 1979 له لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه له سێداره‌درابوون".

هه‌ر بۆیه عه‌دنان موفتی نووسیوویه‌تی" دیاره كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و تێكۆشه‌رانی حزبی سۆسیالیست و گشت هه‌ڤاڵانی كه رۆڵی كاریگه‌ریان هه‌بووه له شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌ماندا، ئێستاش به‌رده‌وامن له خه‌بات و به‌شێكی زۆریشیان (خۆیشی یه‌كێكه له‌وان) تا ئێستا له ریزه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستاندان، دڵگرانن كه به‌و شێوه‌یه باسی ئه‌و تێكۆشه‌رانه بكرێت!".
عه‌دنان موفتی وێڕای راستكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌و گێڕانه‌وانه‌ی له كتێبی بیره‌وه‌رییه‌كانی مام جه‌لال (دیداری ته‌مه‌ن) باسكراوه، نووسیوویه‌تی" بۆیه ده‌بێت دڵگران بین له بڵاوكردنه‌وه‌ی "دیداری ته‌مه‌ن) به تایبه‌تی كه ئاماده‌كاری كتێبه‌كه ده‌ڵێت" له ساڵی 1990 ه‌وه ده‌ستی به تۆماركردنی ئه‌و دیداره!) كردووه. به‌نده و زۆرێك له هه‌ڤاڵان، شاهیدی رووداوه‌كانی ئه‌وێ رۆژێین كه ناكرێت له دیدی خۆمانه‌وه باسی نه‌كه‌ین.
ته‌نها عه‌دنان موفتی نییه كه ره‌خنه‌ی له بیره‌وه‌رییه‌كانی مام جه‌لال گرتووه، به‌ڵكو له ناو پارته سیاسییه‌كاندا و به تایبه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، سه‌رنج و ره‌خنه‌ی زۆریان له‌سه‌ر ناوهڕۆك و به‌شێك له گێڕانه‌وه‌كان بۆ درووست بوو، ته‌نانه‌ت له رۆژنامه‌ی چاودێری "مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی"ـشه‌وه، پرسیار و ره‌خنه‌ی زۆر وروژێنران.
چونكه به‌شێك له قسه و بۆچوونه‌كانی له دوو توێی (دیداری ته‌مه‌ن) ئاخنراون، به بۆچوون و گێڕانه‌وه‌ی تاڵه‌بانی نازانن، به‌تایبه‌تی كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌كانی تاڵه‌بانی كه خۆی نه‌خۆشه و توانای ده‌ربڕینی نه‌ماوه، پرسیاری زۆری له‌سه‌ر كراوه.