هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات سێيه‌م گه‌ڕه‌كى ره‌ققه‌يان رزگار كرد

دواى دوو رۆژ پێكدادانى به‌رده‌وام رزگار بكه‌ن.

K24 – هه‌ولێر:

هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات، توانيان سێيه‌م گه‌ڕه‌كى ره‌ققه‌ كه‌ گه‌ڕه‌كى رۆمانييه‌ دواى دوو رۆژ پێكدادانى به‌رده‌وام رزگار بكه‌ن.

سه‌رچاوه‌ ميدياييه‌كانى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل بڵاويانكرده‌وه‌، كه‌ هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات توانيويانه‌ گه‌ڕه‌كى رۆمانى رزگار بكه‌ن.

هه‌روه‌ها هاتوو، گه‌ڕه‌كى رۆمانى سێيه‌م گه‌ڕه‌كه‌ كه‌ له‌ دواى رزگاركردنى گه‌ڕه‌كى مه‌شلبى خۆرهه‌ڵاتى و سوباهيه‌ى خۆرئاواى ره‌ققه‌ رزگاريان كردووه‌.

دواى رزگاركردنى گه‌ڕه‌كه‌كان، پرۆسه‌ى پشكنين و به‌دواداگه‌ڕان و كێوماڵكردنى ناوچه‌كان ده‌ستيپێكردووه‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه‌ له‌ شوێنه‌واره‌كانى داعش.