هه‌سه‌ده به‌ره‌و ناوه‌ندى ره‌ققه له پێشڕه‌ويدايه
شه‌ڕى سه‌خت له گه‌ڕه‌كى پيشه‌سازى به‌رده‌وامه.
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده)، له پێشڕه‌وييه‌كانيان به‌رده‌وامن و گه‌يشتنه ره‌ققه‌ى كۆن و زۆربه‌ى گه‌ڕه‌كى پيشه‌سازييان له خۆرهه‌ڵاتى ره‌ققه رزگار كرد.
شه‌ڕى سه‌خت له گه‌ڕه‌كى پيشه‌سازى به‌رده‌وامه.
چالاكان ده‌ڵێن: هه‌سه‌ده توانيويانه سه‌دا حه‌فتاى ئه‌و گه‌ڕه‌كه رزگار بكه‌ن.
له ئه‌گه‌رى كۆنترۆڵكردنى يه‌كجاره‌كى گه‌ڕه‌كه‌كه، هه‌سه‌ده، ده‌توانن بگه‌نه ناوه‌ڕاستى شاره‌كه.
ناوه‌ڕاستى ره‌ققه به هۆى چڕى دانيشتوانهكهيهوه ئاسته‌نگى گه‌وره‌ى بۆ پێشڕه‌وييه‌كانى هه‌سه‌ده درووستكردووه.
شه‌ڕڤانێكى هه‌سه‌ده به فرانس پرێسى راگه‌ياندووه، شه‌ڕى ره‌ققه سه‌خته.
هه‌روه‌ها وتويه‌تى: شه‌ڕى ناو شاره‌كان سه‌ختتره له شه‌ڕى دهشتاييهكان، به‌ڵام ئێمه هه‌وڵى خۆمان ده‌ده‌ين.
له گه‌ڕه‌كى حهتينى ميليى خۆرئاواى شاره‌كه‌ش شه‌ڕى نێوان هه‌سه‌ده و چه‌كدارانى داعش به‌رده‌وامه.
ئه‌مڕۆش هه‌سه‌ده به ته‌واوى گه‌ڕه‌كى رۆمانيان رزگار كرد.
هه‌روه‌ها ناوچه‌ى نێوان گه‌ڕه‌كى حهتين و رۆمان به ته‌واوى رزگار كراوه.
شه‌ڕ كه‌وتووه‌ته ده‌وروبه‌رى باكوورى گه‌ڕه‌كى حهتين.