ئه‌گه‌ر گۆڕان رازى نه‌بێت پارتى و يه‌كێتى ئه‌م بڕياره ده‌ده‌ن
له كۆبوونه‌وه داخراوه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى پارتى و يه‌كێتييدا له شارى هه‌ولێر بيرۆكه‌ى نوێ گه‌ڵاڵه كراوون.
K24 – هه‌ولێر:
پارتى ديموكراتى كوردستان رايگه‌ياند، به مه‌رجى خزمه‌تكردنى پرسى ريفراندۆم و سه‌رخستنى ئه‌و پرسه له هه‌رێمى كوردستاندا هێڵى سووريان له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان نييه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان و كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان.
ئه‌و هه‌ڵوێسته نوێيه‌ى پارتى كه له سه‌ر زارى هێمن هه‌ورامى، ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى پارتى و به‌رپرسى كاروبارى سياسى و په‌يوه‌ندييه گشتييه‌كانى نووسينگه‌ى سه‌رۆك بارزانى له توێى به‌رنامه‌ى باسى رۆژى كوردستان 24 خرايه‌ڕوو.
هاوكات هێمن هه‌ورامى ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد، كه له كۆبوونه‌وه داخراوه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى پارتى و يه‌كێتييدا له شارى هه‌ولێر بيرۆكه‌ى نوێ گه‌ڵاڵه كراوون.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌ميندارى گشتى يه‌كگرتووى ئيسلامى سه‌لاحه‌دين به‌هادين، ئێوارەی ئەمرۆ سێ شەمە 13.6.2017 لە میانەی کۆبونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک لە ریش سپی و پیاوماقوڵ و کەسایەتی دیاری ناوچەی بازیان و ئەڵايی سنوورى سلێمانى، رایگەیاند، پاش هەوڵی بێ‌وچان و کۆبونەوەی بەردەواممان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا موژدەی کاراکردنەوەی پەرلەمان بە دەستەی سەرۆکایەتیەکەی ئێستاوە و گەڕانەوەی وەزیرەکانی گۆڕان بۆ سەرکارەکانیان بە ئێوەی خۆشەویست و سەرجەم هاووڵاتیان کوردستان رادەگەیەنین.
دواى ئه‌و لێدوانه‌ى سه‌لاحه‌دين به‌هادين، يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، راگه‌يه‌ندراوێكى له باره‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆيان له‌گه‌ڵ پارتى ديموكراتى كوردستان بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا يه‌كێتى ئه‌و هه‌واڵه‌ى پشتڕاستكردووه‌ته‌وه، كه پارتى و يه‌كێتى رێككه‌وتوون، په‌رله‌مانى كوردستان كارا بكه‌نه‌وه به ده‌سته‌ى ئێستاى سه‌رۆكايه‌تييه‌كه‌يه‌وه، كه له 12ى ئۆكتۆبه‌رى 2015ه‌وه كاره‌كانيان په‌كيان كه‌وتووه.
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگادار له ورده‌كارى رێككه‌وتنى پارتى و يه‌كێتى تايبه‌ت به كوردستان 24ى راگه‌ياند، له ئه‌گه‌رى رازى نه‌بوونى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌و رێككه‌وتنه نوێيه پارتى و يه‌كێتى رێوشوێنى ديكه ده‌گرنه به‌ر.
سه‌باره‌ت به‌و رێوشوێنانه سه‌رچاوه‌كه هيچ زانيارييه‌كى ديكه‌ى نه‌دركاند.
ئه‌م لێدوانه دواى ئه‌وه دێت، كه ژماره‌يه‌ك له هه‌ڵسوڕاوانى گۆڕان ئاماژه‌يان به‌وه داوه، كه بزووتنه‌وه‌كه‌يان ره‌نگه ئه‌و پێشنيازه ره‌تبكاته‌وه.
تا ئێستا بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كه له دواى كۆچى دواييى رێكخه‌ره گشتييه‌كه‌ى له 19ى ئايارى رابردوودا يه‌ك كۆبوونه‌وه‌ى جڤاتى گشتى بزووتنه‌وه‌كه‌يان ئه‌نجامداوه و هيچ جێگره‌وه‌يه‌كيان بۆ نه‌وشيروان مسته‌فا رێكخه‌رى كۆچكردووى بزووتنه‌وه‌كه دانه‌ناوه هيچ هه‌ڵوێستێكى سه‌باره‌ت به‌و گۆڕانكارييه له هه‌ڵوێستى پارتى ديموكراتى كوردستان ده‌رنه‌بڕيوه.