گۆڕان پێشنیازه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ره‌تكرده‌وه
گۆڕان به مه‌رجی مانه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئێستا ئاماده‌ی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه
k24 - هه‌ولێر:
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به فه‌رمی هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاند، به گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌یه‌كی بزوتنه‌وه‌كه، پێشنیازه‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له لایه‌ن گرووپی راوێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌و شێوه‌یه‌ی هه‌بوو ره‌تكراوه‌ته‌وه‌و به‌مه‌رجی مانه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئێستای په‌رله‌مان ئاماده‌ی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانن.
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانی گرووپی راوێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه له 10 كه‌س له دامه‌زرێنه‌رانی بزوتنه‌وه‌كه و 10 به‌رپرسی مه‌كۆ سه‌ره‌كییه‌كانی مه‌كۆكانی گۆڕان پێكدیت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كۆببوونه‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی گۆڕاندا كه بۆ وه‌ڵامی پێشنیازه‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه، هیچ مه‌رجێك بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان قبوڵ ناكه‌ن.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه ئاماژه به‌وه‌كراوه كه "هه‌ر شێوازێكی تری ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه به ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ی مه‌رجداری په‌رله‌مان لای ئێمه قبوڵكراونییه و هۆكاری سه‌ره‌كی ئیفلیجردنی په‌ڕله‌مانی كوردستان ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی نییه، به‌ڵكو كۆتایی هاتنی واده‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و هه‌وڵی په‌رله‌مانه بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم".
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌و روونكردنه‌وه‌یه‌دا ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه كه" پێویسته په‌رله‌مانی كوردستان به‌و ده‌سته سه‌رۆكایه‌تییه‌ی ئێستایه‌وه كارابكرێته‌وه‌و هه‌ر شێوازێكی دیكه‌ی مه‌رجدار بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه".
به گوێره‌ی پێشنیازه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی، یوسف محه‌مه‌د له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌شداری بكات و پاش ئه‌وه ئه‌و ده‌سته سه‌رۆكایه‌تییه‌ی ئێستا بگۆڕدرێت و ده‌سته‌یه‌كی نوێ هه‌ڵبژێریته‌وه.
به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، پاش دوو كاتژمێر له كۆبوونه‌وه‌ی گرووپی راوێژ، ئه‌و پێشنیازه‌ی ره‌تكرده‌وه.