مه‌سروور بارزانی: پێویسته كار بۆ دۆزینه‌وه و داڕشتنه‌وه‌ی شێوازێكی نوێ له په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تی بكرێت
رێگه‌ی دروستی به‌ره‌وپێشڤه‌چوون و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ئه‌وه‌یه ددان به هه‌ڵه‌كانی رابردوو بنرێت
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پێویسته بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه مێژووییه‌كان له رێگه‌ی دیالۆگه‌وه كار بۆ دۆزینه‌وه و داڕشتنه‌وه‌ی شێوازێكی نوێ له په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تی بكرێت.
مه‌سروور بارزانی، راشیگه‌یاند، رێگه‌ی دروستی به‌ره‌وپێشڤه‌چوون و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ئه‌وه‌یه ددان به هه‌ڵه‌كانی رابردوو بنرێت، كه شێوازی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی هه‌بووه كرداری نه‌بووه.
لێدوانه‌كانی مه‌سروور بارزانی، له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵاكی حزبی كۆنگره‌ی نیشتمانی عێراقیدا هاتن، كه ئاراس حه‌بیب كه‌ریم، سكرتێری گشتی حزبه‌كه، سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.

له دانیشتنێكدا وێڕای تاوتوكردنی دوا په‌ره‌سه‌ندنه سه‌ربازییه‌كانی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش، گفتوگۆ له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی پرۆسه‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵبژاردنی داهاتوو له عێراق و كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش كرا.
له‌لای خۆیه‌وه شاندی باڵای كۆنگره‌ی نیشتمانی عێراق، پێزانینی خۆیان به‌رامبه‌ر قاره‌مانێتی و قوربانییه‌كانی پێشمه‌رگه له رزگاركردنی ناوچه‌كان له‌ده‌ستی داعش نیشاندا و ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو، كه له‌گه‌ڵ بڕیاری مافی چاره‌نووسن و له ئامانج و ویسته ره‌واكانی گه‌لی كوردستان تێده‌گه‌ن و هاوڕان له‌سه‌ر درێژه‌دان به په‌یوه‌ندییه‌كان بۆ داڕشتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو حكوومه‌ت له‌رێگه‌ی دیالۆگه‌وه.