به ڤیدیۆ.. وه‌زیری په‌روه‌رده رێكاره‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كانی ئاشكرا كرد
پاره‌ی هاندانی مامۆستایان دابه‌ش ده‌كرێت.. وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ته‌له‌ڤزیۆنێكی په‌روه‌رده‌یی داده‌مه‌زرێنێت
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له شاری هه‌ولێر ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ده‌ستپێكردنی ئه‌زموونه‌كانی قۆناخه‌كانی دوازده‌ی ئاماده‌یی و سێی ناوه‌ندی راگه‌یاند و گووتیشی: "رێوشوێنی باش بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌زموونه‌كان گیراوه‌ته‌به‌ر".
راشیگه‌یاند, له كاتی تاقیكردنه‌وه‌كاندا هێڵی ئینته‌نێت ده‌پچڕێت, وه‌زیری په‌روه‌رده گووتیشی هه‌فته‌ی داهاتوو پاره‌ی هاندانی مامۆستایان خه‌رج ده‌كرێت.
روونیشیكرده‌وه، رۆژانی تاقیكردنه‌وه، كه 7 رۆژه، بۆ ماوه‌ی 3 كاتژمێر خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت راده‌گیرێت و گوتی: "به هه‌ر حه‌وت تاقیكردنه‌وه‌كه ده‌كاته 21 كاتژمێر ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری ئه‌وتۆی نابێت".
هه‌روه‌ها داوایه‌كی له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستانیش كرد و رایگه‌یاند، پێویسته ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ره‌چاوی ده‌روونی قوتابییان بكه‌ن له كاتی تاقیكردنه‌وه‌كان.
سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی ساڵانه له باره‌ی ئاشكرابوونی پرسیاره‌كان بڵاوده‌بێته‌وه، وه‌زیری په‌روه‌رده دووپاتیكرده‌وه، كه له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوو، له ریزیه‌ندی 1 تا 100ه‌مین قوتابی، هیچ كه‌سێكیان منداڵه ده‌وڵه‌مه‌ند یاخود به‌رپرس نه‌بوونه تا بگوترێت به پاره یاخود به واسته پرسیاره‌كانییان ده‌ستكه‌وتووه.
وه‌زیری په‌روه‌رده ئاشكراشیكرد، له‌مه‌ودوا به هاوكاری كۆمپانیایه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت، ته‌له‌ڤزیۆنی په‌روه‌رده له سه‌رتاسه‌ری كوردستان به په‌خشی خۆی ده‌كات و له خزمه‌تی قوتابییان و كه‌رتی په‌روه‌رده و فێركردنی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌بێت.
په‌خشی كه‌ناڵه په‌روه‌رده‌ییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له سه‌رتاسه‌ری كوردستان له‌سه‌ر ئه‌م كه‌ناڵانه ده‌ستیپێكردووه