كۆمەڵی ئیسلامی داوا دەكات پەرلەمان بە دەستەی سەرۆكایەتی ئێستا كارا بكرێتەوە

"پەرلەمان بەو دەستەی سەرۆكایەتیەی ئێستا درێژە بە بەرنامە و كۆبوونەوە و كارەكانی بدات"

K24 - ھەولێر

لە راگەیاندراوێكدا گوتەبێژی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لەبارەی كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: "پێمان وایە پەرلەمان بەو دەستە سەرۆكایەتیەی ئێستا درێژە بە بەرنامە و كۆبوونەوە و كارەكانی بدات و پێكەوە ھەموومان ھەنگاو بۆ چارەسەری كێشەكانی ترمان بنێین".

راگەیەندراوی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لەبارەی كاراكردنەوەی پەرلەمان
راگەیەندراوی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لەبارەی كاراكردنەوەی پەرلەمان

ئەمە لەكاتێكدایە چەند ساتێك پێش ئێستا بزووتنەوەی گۆڕان لە راگەیەنراوێكدا پێشنیازی پارتی و یەكێتیان بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان رەتكردەوە و رایگەیاند: "پێویسته‌ په‌رلەمانی كوردستان به‌و ده‌سته‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌ی ئێستایه‌وه‌ كارابكرێته‌وه‌ و هه‌ر شێوازێكی دیكه‌ی مه‌رجدار بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌".