زیاتر لە دوو ملیۆن كەس لە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ھەرێم بەشداری ریفراندۆم دەکەن"
"بەرپرسانی كەركووك بەرچاو روونیان نییە لەسەر ریفراندۆم"
K24 - كەركووك
بەرپرسێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات کە زیاتر لە دوو ملیۆن و نیو ھاووڵاتی لەناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان، بەشداری لە ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی کوردستان دەكەن، بەرپرسانی کەرکووکیش تا ئێستا بەرچاو روونیان نییە لەسەر بەشداریکردنی خەڵکی ئەو ناوچانە لە ریفراندۆم، داوا دەکەن کە بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان سەردانی شارەکەیان بکەن بۆ ئەوەی بەرچاو روونی تەواویان ھەبێت لەسەر پڕۆسەکە.