پەرلەمانتارێك: پێویسته‌ یه‌كێتی له‌ نێوان پارتی و گۆڕان خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه

"گۆڕان لە خەمی كاراكردنەوەی پەرلەمان و چارەسەركردنی قەیرانی سیاسی نییە"

K24 - ھەولێر

فرسه‌ت سۆفی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ كوردستان24 راگه‌یاند، پێویسته‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ نێوان پارتی و گۆڕان خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه‌ و ناكرێت چیتر چاوه‌ڕێی گۆڕان بكرێت، چونكه‌ ریفراندۆم له‌ هه‌موو شتێك گه‌وره‌تره‌.

گوتیشی: "گۆڕان نە لە خەمی پەرلەمانە نە لە خەمی تێپەڕاندنی ئەو قەیرانە سیاسیەی ھەرێمی كوردستانن، بەڵكو لە خەمی یەك شتن پێشبركێ بكەن كێ پاڵەوانی فەیسبوكە، كە ئەمە بۆ حزبێكی نیشتمانی زۆر نا بەرپرسانەیە".

لەبارەی ھەڵوێستی كۆمەڵی ئیسلامی راگەیەندراوێكدا پێشنیازی پارتی و یەكێتی بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان رەتكردەوە، فرسەت سۆفی گوتی: "تا ئێستا لە ھەڵوێستی كۆمەڵ تێناگەین، چونكە ھیچ لۆژیك و لێكۆڵینەوەیەك ئەوە ھەڵناگرێت، كە كۆمەڵ ئەو ھەڵوێستەی ھەیە".