ئاسایشی كه‌ركووك 5 داواكراو ده‌ستگیر ده‌كات
له‌لایه‌ن دادگاوه داواكرابوون
K24 - كه‌ركووك:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی كه‌ركووك رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون ھێزەکانیان لە دوو ھەڵمەتی گەڕان و پشکنیندا لە شارەدێی (لەیلان) توانیان (٥) تیروریستی داواکراو دەستگیربکەن
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایش‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، داواكراون به ناوەکانی (م.ر.ن) و (خ.ح.ص) و (أ.ج.ع) و (أ.أ.ج) و (أ.ع.م)، ئەم پێنج تیروریستە داواکراون لەلایەن دادگای لێکولینەوەی کەرکووکەوە بە پێی مادەی (٤)ی تيرور و دەستیان ھەیە لە ژمارەیەک کار و کردەوەی تیروریستی جۆراوجۆر لە سنوری شاری کەرکووک.
له ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌گه‌ڵ ئه‌و داواكراونه ده‌ستیپێكردووه و رێكاره یاساییه‌كان له به‌رامبه‌رییان گیراوه‌ته به‌ر.
