حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نوێنه‌رایه‌تی خۆی له توركیا ده‌كاته‌وه
په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابوورییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره به‌ره‌وه پێشتر ده‌روات
K24 - هه‌ولێر:
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان, به فه‌رمی نوێنه‌رایه‌تی خۆی له توركیا ده‌كاته‌وه.
وشیار سیوه‌یلی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان, رایگه‌یاند به كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم له توركیا په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابوورییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره به‌ره‌وه پێشتر ده‌روات.
سیوه‌یلی راشیگه‌یاند كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌ت له‌م دۆخه‌ی ئێستا كه كورد خه‌ریكی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه، وه‌ڵامێكه بۆ هه‌موو كه‌سانه‌ی پێیانوایه وڵاتانی دراوسێ له‌گه‌ڵ ریفراندۆمی كوردستاندا نین.