قه‌ته‌ڕ گرێبه‌ستێكی 12 ملیار دۆلاری له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا مۆركرد
گرێبه‌سته‌كه پڕچه‌ككردنی سوپا و كڕینی فڕۆكه‌ی جه‌نگییه
K24 - هه‌ولێر:
قه‌ته‌ڕ ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی جه‌نگی له جۆری ئێف 15 له ئه‌مه‌ریكا ده‌كڕێت و ئه‌مڕۆ وه‌زیری به‌رگری ئه‌و وڵاته گرێبه‌ستی كڕینی فڕۆكه‌كانی له‌گه‌ڵ جه‌یمس ماتیس، هاوتا ئه‌مه‌ریكیه‌كه‌ی مۆركرد.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ركی (پنتاگۆن)، به‌های ئه‌و گرێبه‌سته نوێیه 12 ملیار دۆلاره و جگه له كڕینی فڕۆكه، چڕچهككردنی سوپای قه‌ته‌ڕیش له خۆت ده‌گرێت.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، قه‌ته‌ڕ به هاوكاریكردن و پاڵپشتیكردنی تیرۆر و گرووپه توندڕه‌وه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كات.
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك وڵاتی كه‌نداو و عه‌ره‌بییش، هه‌مان تۆمه‌ت ئاراسته‌ی قه‌ته‌ڕ ده‌كه‌ن و هه‌ریه‌ك له سعوودیه، به‌حره‌ین، ئیمارات و میسریش، ته‌واوی په‌یوه‌ندییه‌كانییان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ڕ پچڕاندووه و سنووره ئاوی و ئاسمانییان به رووی ئه‌و وڵاته‌دا داخستووه.