ڤلادیمێر پوتن بۆ كوردستان 24: په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ كوردستان فراوانتر ده‌كه‌ین
پوتن وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێری كوردستان 24 ده‌داته‌وه
K24 - مۆسكۆ:
ڤلاديمێر پوتن, سه‌رۆكی رووسیا, له وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێری كوردستان 24 له رووسیا رایگه‌یاند كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان فراوانتر بكه‌ن و ستایشی رۆڵی هێزی پیشمه‌رگه‌شی كرد له شه‌ڕی دژی تیرۆردا.
پوتن له وه‌ڵامی پرسیارێكی خۆشه‌ویی محه‌مه‌د، به‌رپرسی نووسینگه‌ی كوردستان 24 له مۆسكۆ، گوتی: "ئێمه هه‌میشه له په‌یوه‌ندیدا بووینه له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد و هیچ كاتێك ئه‌و په‌یوه‌ندییه ناپچڕێنین ده‌زانین پێشمه‌رگه و شه‌ڕڤانان چالاكانه له دژی داعش و تیرۆر ده‌جه‌نگن".
پوتن راشیگه‌یاند، ئه‌وان له‌وه تێده‌گه‌ن كه دۆخی هه‌رێمی كوردستان چه‌نده هه‌ستیار و ئاماژه‌ی به هه‌ڵوێستی خۆی كرد و دووپاتی كرده‌وه، هه‌ڵوێستی ئه‌وان له چوارچێوه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ده‌بێت.