چه‌كه به‌هێزه‌كه‌ی قه‌یرانی كه‌نداو له ده‌ست قه‌ته‌ڕدایه
ئاژانسی بلوومبێرگ باس له چه‌كی به‌هێزی قه‌ته‌ڕ ده‌كات له دژی ئیمارات.. ئایا به‌كاری ده‌هێنێت؟
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی بلوومبێرگی ئابووری، ئاماژه به‌و ئامرازانه‌ی ده‌ستی قه‌ته‌ڕ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و ئابلۆقه‌یه بداته‌وه كه له‌لایه‌ن سێ دراوسێیه‌وه خراوه‌ته سه‌ری، به‌تایبه‌تیش ئیمارات.
ئاژانسه‌كه باس له‌وه ده‌كات، هێشتا كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و گه‌مارۆیه به ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر قه‌ته‌ڕ به‌ده‌ر نه‌كه‌وتووه، ئه‌گه‌رچی وڵاتانی كه‌نداو ره‌تیده‌كه‌نه‌وه گه‌مارۆیان خستبێته سه‌ر ده‌وحه و ده‌ڵێن، ته‌نها په‌یڕه‌وی مافێكی سیاسی خۆیان ده‌كه‌ن نه‌ك گه‌مارۆخستنه سه‌ر قه‌ته‌ڕ.
بلوومبێرگ ئاستی مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و گه‌مارۆیانه‌ی سه‌ر قه‌ته‌ڕی كه‌مكردووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تیش راگرتنی هه‌نارده‌ی گازی قه‌ته‌ڕی بۆ وڵاتانی جیهان، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات قه‌ته‌ڕ چه‌ند ده‌رچه و به‌نده‌رێكی دیكه‌ی جیهانی له‌به‌رده‌سته و ده‌توانێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كارییان بهێنێت.
به گوێره‌ی ئه‌و ئاژانسه ئابوورییه، بژداره‌ی راگرتنی هه‌نارده‌كردنی گاز، بڕیارێكی پێشبینی نه‌كراو بوو، به‌و پێیه‌ی قه‌ته‌ڕ دۆستێكی زۆری له بازاڕی وزه‌ی جیهانیدا هه‌یه و ئێستاش ده‌توانێت له رێگه‌ی گه‌رووی هورمز و به‌نده‌ره‌كانی عومانه‌وه ده‌ست به هه‌نارده‌كردنه‌كه بكاته‌وه.
به گوێره‌ی شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاژانسه، زۆربه‌ی كڕیارانی گازی قه‌ته‌ڕ له كیشوه‌ری ئاسیان، به‌تایبه‌تیش چین و هیندستان، كۆی گشتی رێژه‌ی هه‌نارده‌ی گاز بۆ وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له قه‌ته‌ڕه‌وه، ته‌نها 5%ه.
ئاژانسه‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات، تا ئێستا قه‌ته‌ڕ هیچ وه‌ڵامێكی ئه‌و گه‌مارۆ ئابوورییه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه كه خراوه‌ته‌وه سه‌ری، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌كی به‌هێز و مه‌ترسیدار له ده‌ست خۆیدایه، ئه‌ویش بڕینی هه‌نارده‌كردنی گازه له رێگه‌ی بۆڕی گازی دۆلفین، كه پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی گازی سرووشتی نێوان وڵاتانی قه‌ته‌ڕ، ئیمارات و به‌حره‌ینه.
پرۆژه هاوبه‌شه‌كه‌ی دۆلیفن، سێیه‌كی گازی سرووشتی ئیمارات دابین ده‌كات، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر كاركردنی ئه‌و پرۆژه هاوبه‌شه له‌لایه‌ن قه‌ته‌ڕه‌وه رابگیرێت، به نه‌رێنی به‌سه‌ر ئیماراتدا ده‌شكێته‌وه.