38 په‌نابه‌رى هه‌رێمى كوردستان له باشوورى ئيتاڵيا ده‌ستبه‌سه‌ر كران
پۆليسى شارى بارى له هه‌رێمى پولياى باشوورى ئيتاڵيا 38 په‌نابه‌رى هه‌رێمى كوردستانيان ده‌ستگيركرد.
K24 – هه‌ولێر:
پۆليسى شارى بارى له هه‌رێمى پولياى باشوورى ئيتاڵيا 38 په‌نابه‌رى هه‌رێمى كوردستانيان ده‌ستگيركرد.
ئه‌و په‌نابه‌رانه 10يان پياو و 11يان ئافره‌ت و 17يان منداڵ بوون و له ناو كه‌شتييه‌كى چارۆكهداردا له باشوورى ئيتاڵيا ده‌ستگيركران.
به گوێره‌ى زانيارى سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگادار، ئه‌و هاووڵاتييه كوردانه له به‌رامبه‌ر پهڕاندنهوهيان بۆ ئيتاڵيا له توركياوه ههريهكهى يه‌ك ده‌فته‌ر دۆلاريان داوه‌ته قاچاغچييهكان.
تا ئێستا چاره‌نووسى ئه‌و په‌نابه‌رانه ديار نييه و هێشتا بڕيارى گه‌ڕاندنه‌وه‌يان ئاشكرا نه‌كراوه.