په‌رله‌مانتارێكى هه‌ده‌په: پێويسته توركيا رێز له سه‌ربه‌خۆيى هه‌رێمى كوردستان بگرێت
ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان سه‌ربه‌خۆبێت، ئه‌و كاته پێشده‌كه‌وێت و هێزی زیاتر ده‌بێت.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د یه‌ڵدرم په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په و جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 له ئه‌نقه‌ره‌وه رایگه‌یاند، ئه‌وان بێ هیچ مه‌رجێك پاڵپشتی له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن.
یڵدرم گووتیشی: پێویسته توركیا رێز له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بگرێت، چونكه ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان سه‌ربه‌خۆبێت، ئه‌و كاته پێشده‌كه‌وێت و هێزی زیاتر ده‌بێت.