نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان: سه‌د هه‌زار هاووڵاتى له رۆژئاواى مووسڵ گيريان خواردووه
داعش ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كردووه‌ته قه‌ڵغانی مرۆیی
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرایكرد، هێشتا زیاتر له 100هه‌زار هاووڵاتی له گه‌ڕه‌كەكانی رۆژئاوای مووسڵ ماون كه له‌ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعشدان و ئه‌و رێكخراوه ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، داعش ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كردووه‌ته قه‌ڵغانی مرۆیی له‌به‌رامبه‌ر هێرشه ئاسمانییه‌كانی ھێزی هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش.