كه‌سوكارى قوربانيانى سپايكه‌ر داواى سزادانى به‌رپرسانى تاوانه‌كه‌ ده‌كه‌ن

پەرلەمانتارێکی عێراقیش دەڵێت، بەهۆى هۆکاری سیاسی رووداوەکە پەردەپۆشکراوە

K24 – هه‌ولێر:

دوای سێ ساڵ تێپەڕبوون بەسەر کۆمەڵکوژی سپایکەر، بنه‌ماڵه‌ى قوربانیانی ئەو رووداوە چاوەڕوانن، حکومەتی عێراق ئەو بەرپرس و فەرماندە سەربازییانە دادگایی بکات، کە لە رووداوەکە تێوەگلاون. پەرلەمانتارێکی عێراقیش دەڵێت، بەهۆى هۆکاری سیاسی رووداوەکە پەردەپۆشکراوە و نەتوانراوە هیچ بەرپرسێکی عێراقی دادگایی بکرێت.