يهڵدرم: له ههموو شتێك گرنگتر پاككردنهوهى دياربهكره له تيرۆر
گوتیشی: لە دیاربەكر و ھیچ ناوچەیەكی توركیا رێگە بەوە نادەن تیرۆر بەرەو دواوەیان بەرێت و رووبەڕووی دەبنەوە.
K24 – ههولێر:
بن عهلی یڵدرم، سەرۆك وەزیرانی توركیا لە ناو خەڵكی دیاربەكر، رایگەیاند، لە پێویستییەكانی شارەكە تێدەگات، لە ھەمووی گرنگتر ئەوەیە دیاربەكر لە تیرۆر پاك بكرێتەوە.
گوتیشی: لە دیاربەكر و ھیچ ناوچەیەكی توركیا رێگە بەوە نادەن تیرۆر بەرەو دواوەیان بەرێت و رووبەڕووی دەبنەوە.
یڵدرم ئاماژەی بەوە كرد، ئێستا دیاربەكر بووژاوەتەوە و بازار گەشەیكردووە، بەجۆرێك ئێستا 165 پڕۆژە لە شارەكە كاریان تێدا دەكرێت و گەشتی ئاسمانیش لە دیاربەكرەوە بۆ دەرەوە دەكەنەوە.