وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف: به توندى ئيدانه‌ى كرده‌وه تێكدهرانهكهى مزگه‌وتى به‌هه‌شت ده‌كه‌ين
له به‌ياننامه‌يه‌كدا كه وێنه‌يه‌كى بۆ كوردستان 24 نێردراوه به توندى ئيدانه‌ى په‌لاماردانى مزگه‌وتى به‌هه‌شتى كردووه.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاينى هه‌رێمى كوردستان، له به‌ياننامه‌يه‌كدا كه وێنه‌يه‌كى بۆ كوردستان 24 نێردراوه به توندى ئيدانه‌ى په‌لاماردانى مزگه‌وتى به‌هه‌شتى كردووه.
له شارى سلێمانى و دواى نوێژى ته‌راويح، دوو كه‌سى نه‌ناسراو به نارنجۆك په‌لامارى ماڵى مه‌لا عه‌بدول له‌تيف سهلهفيان دا و له ئاكامدا مه‌لا عه‌بدول له‌تيف سه‌له‌فى و سێ له قوتابييهكانى بريندار بوون.
شاهێدحاڵه‌كان بۆ كوردستان 24 روونيانكرده‌وه، ماڵى مه‌لا عه‌بدول له‌تيف له ته‌نيش مزگه‌وتى به‌هه‌شته.
له‌و باره‌يه‌وه، مه‌لا خاليد براى مه‌لا عه‌بدول له‌تيف له لێدوانێكى تايبه‌ت به كوردستان 24 رايگه‌ياند، ته‌قينه‌وه‌يه‌ك له به‌رده‌م مزگه‌وتى به‌هه‌شت روويدا و برينى مه‌لا عه‌بدول له‌تيف سووكه و پێويستى به نه‌خۆشخانه نه‌بووه، به‌ڵام يه‌كێك له ياوهرانى برينه‌كه‌ى سه‌خت بووه و برازايه‌كى مه‌لا عه‌بدول لهتيفيش به سووكى بريندار بووه.
روونيشيكرده‌وه، هه‌ريه‌ك له مه‌لا تاهير و مه‌لا هاشم و ئه‌نه‌سى برازاى مه‌لا عه‌بدول له‌تيف سه‌له‌فى گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
له يه‌كه‌م كاردانهوهيهدا وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف به‌ياننامه‌يه‌كى ده‌ركردووه و تێيدا هاتووه: بەداخەوە ئەم شەو 16ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2017، لەکاتی سەرقاڵبوونی مسوڵمانان و نوێژ خوێنان بە عیبادەت و تەراویحی مانگی رەمەزانی پیرۆز لە شاری سلێمانی ئازیز دەستێکی تێکدەرو دژ بە ئاشتی ھەڵیانکوتاوەتە سەر مزگەوتی به‌هه‌شت.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئێمە لەوەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیەوە به توندى ئیدانەی ئەم جۆرە کردەوە ترسنۆکانە و نامرۆڤانەیە دەکەین داواش لە لایەنی پەیوەندیدارو ھێزە ئەمنیيەکانی پارێزگای سلێمانی دەکەین بەزووترین کات ئەنجامدەرانی ئەم کردەوە تێکدەرانە دەستگیر بکەن بەسزای یاساییان بگەيهنن.