مامۆستایانی ئاینی سلێمانی پشتگیری لە ریفراندۆم دەكەن
"ھەموو تاكێكی كورد دەبێ ھەوڵبدات بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان"
K24 - سلێمانی
سەرباری بوونی رای جیاواز لەسەر پرسی ریفراندۆم کە بڕیارە لە 25 ئەیلولی ئەمساڵ لە ھەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام بەشێک لە مامۆستایانی ئایینی لە سلێمانی پێیان وایە بەشداریکردن لە ھەر پرسێکی نیشتمانی لە رووی ئاینییەوە ئەرکە.