له به‌دواداچوونێكى كوردستان 24دا: عه‌بادى له باره‌ى ريفراندۆمه‌وه هيچ به‌ياننامه‌يه‌كى ده‌رنه‌كردووه
تێيدا چه‌ندين ده‌نگۆ و پڕوپاگه‌نده‌ى له دژ ريفراندۆم و ئه‌نجامه‌كانى له خۆ گرتووه.
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌يه‌ك سايت و كه‌ناڵى سه‌ر به نورى مالكى سه‌رۆكى ئيتيلافى ده‌وڵه‌تى ياسا له دوێنێوه نووسراوێك به ناوى به‌ياننامه‌ى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌باره‌ت به پرسى ريفراندۆمى هه‌رێمى كوردستان بڵاوده‌كه‌نه‌وه، كه تێيدا چه‌ندين ده‌نگۆ و پڕوپاگه‌نده‌ى له دژ ريفراندۆم و ئه‌نجامه‌كانى له خۆ گرتووه.
نووسينه‌كه به جۆرێك داڕێژراوه، گوايه ده‌قى وته‌ى سه‌رۆك وه‌زيران و ههڵوێستييهتى له باره‌ى ريفراندۆمه‌وه.
ئه‌و نووسينه له توێى هه‌شت خاڵدا چه‌ندين قسه‌ى له باره‌ى ريفراندۆمى هه‌رێمى كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، هه‌ر كوردێك له به‌شه عهرهبييهكهى عێراقدا بمێنێـته‌وه ده‌ست به‌سه‌ر ماڵ و سامانيدا ده‌گيرێت و ده‌بێت كورد به فيزاى په‌سندكراوى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق سه‌ردانى عێراق بكات.
هه‌روه‌ها گوايه حكومه‌تى عێراق له په‌رۆشى بۆ دۆزى ريفراندۆم داوايكردووه، كوردى فه‌يلى و هاووڵاتيانى كوردى عێراق له ده‌ره‌وه‌ش به‌شدارى له پرۆسه‌كه بكه‌ن.
له به‌شێكى ديكه‌ى ئه‌و نووسراوه ساختهيهدا باس له‌وه كراوه، كه سنوورى هه‌رێمى كوردستان ناوچه دابڕاوه‌كان ناگرێته‌وه.
به گوێره‌ى به‌دواداچوونى كوردستان 24 بۆ نووسراوه ره‌سمييه‌كان و راگهيهندراوهكانى نووسينگهى ميديايى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق ده‌ركه‌وت، ئه‌و نووسراوه ساخته‌يه و بۆ چه‌واشه‌كردنى رايگشتى و درووستكردنى پێشوى بڵاوكراوه‌ته‌وه.