نەجمەدین كەریم: ریفراندۆم پرۆسەیەكی دیموكراتییە بۆ زانینی رای ھاووڵاتیان
"ھەڵاتنی چەكدارانی داعش لە مووسڵەوە بەرەو حەویجە جموجۆڵی داعشی لە سنووری حەمرین زیاد كردووە"
K24 - كەركووك
لە میانی كۆبوونەوەی لەگەڵ فەرمانگە حكوومییەكانی شاری كەركووك، نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركووك رایگەیاند: "ئهنجامدانى ريفڕاندۆم پرۆسەیەكی ديموكراتييه بۆ زانينى بيروڕاى هاووڵاتييان".
پارێزگاری كەركووك، ئامادهيى پارێزگای كەركووكیشی راگەیاند بۆ ئهنجامدانى ئهو ریفراندۆم و بەشداریكردنی ھاووڵاتییان لە پرۆسهكەدا.
بە گوێرەی راگەیەندراوی كۆبوونەوەكە، پارێزگاری كەركووك باسی لە جموجۆڵی داعش لە سنووری حەمرین كردووە و ئەوەی خستووەتەڕوو، بەھۆی نزیكبوونەوەی كۆنترۆڵكردنەوەی تەواوی مووسڵ ھەڵاتنی چەكدارانیان بەرەو حەویجە داعش پەلاماری سەنگەرەكانی پێشمەرگە دەدەن، كە خۆشبەختانە شكست بە ھەموو ھێرشەكانیان ھێنراوە.