فەرماندەی ھێزە ھاوبەشەکانی سوپای ئەمریکا: ريفراندۆم بابه‌تێكى ناوخۆيى عێراقه‌

کاری لەپێشینەی ئەوان لە عێراق شەڕی دژ بە داعش و سەقامگیری ناوچەکەیە

K24 – هه‌ولێر:

جۆزێف دانفۆرد فەرماندەی ھێزە ھاوبەشەکانی سوپای ئەمریکا رایگەیاند، بابەتی ریفراندۆمی کورد لە ھەرێمی کوردستان بۆ سەرۆک بارزانی و سەرۆک وەزیرانی عێراق حه‌يده‌ر عەبادی و خەڵکی عێراق بەجێ ھێڵدراوە.

لە پانێڵێكدا کە لە یانەی راگەیاندنی نیشتیمانی بۆ فەرماندەی ھێزە ھاوبەشەکانی سوپای ئەمریکا رێکخرا بوو دانفۆرد، جەختیکردەوە کاری لەپێشینەی ئەوان لە عێراق شەڕی دژ بە داعش و سەقامگیری ناوچەکەیە و ریفراندۆمى کورد بابەتێکی ناوخۆییە.