هه‌ر خانه‌واده‌یه‌كی شه‌هیدانی جه‌نگی دژی داعش 1 ملیۆن دینار وه‌رده‌گرن
هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی ده‌زگای خیرخوازیی بارزانی له دهۆك به‌رده‌وامه
K24 - هه‌ولێر:
462 خێزان و خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی شه‌ڕی دژ به داعش له پارێزگای دهۆك بڕی یه‌ك ملیۆن دیناریان وه‌ك دیاری جه‌ژنانه به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كرێت.
هاوكارییه‌كه له لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه‌وه به‌سه‌ر ئه‌و خێزان و خانه‌وادانه‌دا دابه‌ش ده‌كرێت و بڕیاره هه‌ر خێزانێك بڕی یه‌ك ملیۆن دیناری عێراقی بدرێتی.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان تا ساڵی 2016 له پارێزگای دهۆك دۆسێ بۆ520 شه‌هید ته‌واوكراوه‌و زیاتر له 600 شه‌هید له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا هه‌یه‌و هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌كیش بڕی یه‌ك ملیۆن دینار وه‌ك جه‌ژنانه وه‌رده‌گرن. ئه‌مڕۆ لقی دۆهۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی ده‌سپێكردوو و 150 خێزان له سه‌نته‌ری پارێزگای دهۆك هاوكارییه‌كه‌یان وه‌رگرت، بڕیاریشه سبه‌ینێ له قه‌زاكانی ئامێدی و زاخۆ، هاوكارییه‌كه بگه‌یه‌نرێته خانه‌واده‌ی شه‌هیده‌كانی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ش.
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به شێویه‌كی فراوان ده‌ستی به هاوكاریكردنی خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی شه‌ڕی دژی داعش كردووه‌و چه‌ند رۆژێك پێش ئیستا له پارێزگای هه‌ولێریش هاوكارییه‌كانیان گه‌یانده خێزان و خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی شه‌ڕی دژی داعش و بڕیاره هه‌موو شه‌هیدانی شه‌ڕه‌كه به بی جیاوازیی بگرێته‌وه.