ئيسرائيل: زولفه‌قاری ئێران شكستی هێنا
"3 مووشه‌كیان دیار نه‌ماون و 2 مووشه‌كیش له عێراق كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی ئێران له‌ناو خاكی خۆیه‌وه، چه‌ند مووشه‌كێكی ئاراسته‌ی مۆڵگه‌كانی داعش له ناو خاكی سووریا كرد، به‌شێك له وڵاتانی ناوچه‌كه و به تایبه‌تیش ئیسرائیل، پێیی وایه ئاراسته‌كردنی ئه‌و مووشه‌كانه په‌یامێكی بۆ به‌شێك له وڵاتانی ناوچه‌كه، كه ناكۆكییان له‌گه‌ڵ تاران هه‌یه.
وه‌ك رۆژنامه‌ی "هائارێتز"ی ئیسرائیلی بڵاویكردووه‌ته‌وه، له كۆی ئه‌و 7 مووشه‌كه‌ی ئێران ئاراسته‌ی كردوون، 3 مووشه‌كییان دیار نین له كوێ كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه و دوو له مووشه‌كه‌كانیش كورتییان هێناوه و له ناو خاكی عێراق كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه، واتا ته‌نها دوو مووشه‌ك ئامانجه‌كانییان پێكاوه.
به گوێره‌ی ئاژانسه هه‌واڵییه ئیرانییه‌كان، ئه‌و مووشه‌كانه له پارێزگای كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه ئاراسته‌ی مۆڵگه‌كانی داعش كراون له سووریا.
حكوومه‌تی ئیسرائیل زانیاری له باره‌ی ئه‌و مووشه‌كانه كۆكردووه‌ته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆی گشتی مووشه‌كه‌كان 7 مووشه‌كی جۆری زولفه‌قار بوونه و ئێران ده‌ڵێت ته‌كنه‌لۆژیای وای تێدا به‌كارهاتووه، كه به وردی ئامانجه‌كانییان ده‌پێكن، به‌ڵام به ده‌یان كیلۆمه‌تر له‌و ئامانجانه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه، كه بۆی ئاراسته كرابوون.
له‌و ژماره‌یه‌ش، ته‌نها دوو مووشه‌ك ئامانجی خۆی پێكاوه و پێنجه‌كه‌ی دیكه‌ش شكستییان هێناوه، كه 3 له‌وانه دیار نینه و 2 مووشه‌كیشیان له‌ناو خاكی عێراق كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.