به ڤيديۆ.. له بانكێك به‌م جۆره مووچه‌ى خانه‌نشينان ده‌درێت
له رۆژانى دابه‌شكردنى مووچه‌دا سه‌دان هاووڵاتى له به‌رده‌رگاى هه‌ر بانكێك كۆده‌بنه‌وه بۆ وه‌رگرتنى بڕێك له مووچه‌كانيان.
K24 - هه‌ولێر:
له رۆژانى دابه‌شكردنى مووچه‌دا سه‌دان هاووڵاتى له به‌رده‌رگاى هه‌ر بانكێك كۆده‌بنه‌وه بۆ وه‌رگرتنى بڕێك له مووچه‌كانيان.
توێژى خانه‌نشينان كه زۆرترينيان هاووڵاتى به‌ساڵاچوون له بهرهبهيانێكى زووه‌وه تا وه‌رگرتنى موچه‌كانيان له‌به‌رده‌م ده‌رگاى بانكه‌كاندا له به‌ر گه‌رما و خۆره‌تاو داده‌نيشن و به هۆى قهرهباڵغييهوه زۆرێك له‌و خانهنشينانه رووبه‌ڕووى مه‌ترسى له‌سه‌ر گيان و ژيانيان ده‌بنه‌وه.
په‌يامنێرى كوردستان 24 هه‌رێم جاف كورته گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى شێوازى چوونه ژووره‌وه‌ى سه‌دان خانه‌نشينى تۆمار كردووه، كه له به‌رده‌م بانكێكى گه‌رميان و به زمانى به رۆژوو و له بهرگهرماى خۆره‌تاوى گه‌رميان پشوويان نامێنێت و روو له ژووره‌وه ده‌كه‌ن.