گۆڕانكاری لە خشتەی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 9 و 12 ناكرێت

"ھیچ گۆڕانكاریەك لە خشتەی تاقیكردنەوەكان ناكرێت"

K24 - ھەولێر

دوێنێ حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، رایگەیاند، كە پشووی جەژنی رەمەزان لە 25 ئەم مانگە تا 2 تەمموز دەبێت لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومی، بەڵام وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، تاقیكردنەوەكانی پۆلی 9 بنەڕەتی و 12 ئامادەیی لە وادەی خۆی دەكرێت.

وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: " خشتەى تاقیکردنەوەکانى (پۆلى نۆیەمى بنەڕەتى) و (پۆلى دوانزەى ئامادەیی)، وەک خۆیان و لە کاتى دیاریکراودا ئەنجام دەدرێن، بێ هیچ گۆڕانکارییەک".

روونیكردووەتەوە: " تاقیكردنەوەی وانەی بیرکارى پۆلى لە رۆژی شەممە 1 مانگی داھاتوو، ھەروەھا تاقیكردنەوەی وانەی عەرەبی و پەروەردەى ئیسلامى پۆلى 12 رۆژی یەکشەممە 2 تەمموز ئەنجامدەدرێت.