توركيا چوار هه‌زار ته‌ن خۆراك ره‌وانه‌ى قه‌ته‌ر ده‌كات
له پێنجى ئه‌م مانگه‌وه هه‌ريه‌ك له سعوديه و ئيمارات و به‌حره‌ين و ميسر ده‌رگايان به رووى قه‌ته‌ردا داخستووه.
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى توركيا بڵاويانكرده‌وه، يه‌كه‌م كه‌شتى توركى كه چوار هه‌زار ته‌ن كه‌لوپه‌لى خۆراكى هه‌ڵگرتبوو، به‌ره‌و قه‌ته‌ر به‌ڕێكه‌وت.
ئه‌و كه‌شتييه توركييه خۆراكى له قوتونراو و ميوه و سه‌وزه‌ى هه‌ڵگرتووه و له به‌نده‌رى پارێزگاى ئيزميرهوه به‌ره‌و قه‌ته‌ر به‌ڕێكه‌وت و بڕياره 10 رۆژى ديكه بگاته قه‌ته‌ر.
تا ئێستا 105 فڕۆكه‌ى توركى كه‌لوپه‌لى خۆراكيان گه‌ياندووه‌ته قه‌ته‌ر له‌و كاته‌وه‌ى كه دراوسێ عه‌ره‌به‌كانى ئه‌و وڵاته ده‌رگايان به روويدا داخستووه.
له پێنجى ئه‌م مانگه‌وه هه‌ريه‌ك له سعوديه و ئيمارات و به‌حره‌ين و ميسر ده‌رگايان به رووى قه‌ته‌ردا داخستووه.
ئه‌و وڵاتانه ده‌ڵێن: قه‌ته‌ر پشتيوانى له تيرۆر ده‌كات و هانى نانه‌وه‌ى پشێوى له ناوچه‌كه‌دا ده‌دات.
په‌رله‌مانى توركيا له 7ى ئه‌م مانگه‌دا بڕياريدا هێزى سه‌ربازى ره‌وانه‌ى قه‌ته‌ر بكات بۆ ئه‌وه‌ى له بنكه‌ى سه‌ربازى توركيا له‌و وڵاته جێ‌گير بن.